نەوا-
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە یەكەم كاروانی حاجیانی بۆ سعودیە لە رێگەی فڕۆكەخانەكانی هەولێر و دواتریش سلێمانی ئەنجام دەدرێت.
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێم لە راگەیندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، دوای هەوڵەكانی سەرۆكی حكوومەت و وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، بەتایبەت خودی جەنابی وەزیر، د. پشتیوان سادق، دوای گغتوگۆ لەگەڵ دەستەی گشتی حەج و عومرەی عێراقی و كۆمپانیای فڕۆكەوانی عێراقی، بۆ ئەوەی گەشتی حاجیان لەهەردوو فڕۆكەخانەی هەولێرو سلێمانی بێت بو شاری جەدەی سعودیە، هەوڵەكان گەیشتوونەتە كۆتایی بڕیاردرا، گەشتی حاجیان لەهەردوو فڕۆكەخانەی هەولێرو سلێمانی دەستپێبكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژی پێنجشەممە 7/5/2026 یەكەم گەشت لە فرۆكەخانەی هەولێر دەبێت و ڕۆژی دواتر لە سلێمانی.