نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لە عەلی فالح زەیدی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عێراق كرد.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2ی ئایار، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عێراق بە یاوەری شاندێكی چوارچێوەی هەماهەنگی هاتووەتە هەولێر و بڕیارە بە جیا لەگەڵ هەر یەكە لە مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی كۆببێتەوە.
هاوكات،بریارە عەلی زەیدی سەردانی سلێمانی بكات و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبێتەوە، دواتر لەگەڵ هەریەك لە یەكگرتوو و كۆمەڵ و هەڵوێست و نەوەی نوێ كۆدەبێتەوە.