لەشاری هەولێر 100 كرێكار رێزلێنایان پێ بەخشرا

58 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، بە ئامادەبونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بەبۆنەی رۆژی جیهانی كرێكارانەوە لە مەراسیمێكدا كە لەلایەن سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر رێكخرابو رێز لەماندوبونی  100 كرێكاری سنورەكە نرا.
راشیگەیاندوە، پارێزگاری هەولێر وێڕای پیرۆزبایی تیشكی خستوەتە سەر رۆڵی باڵاو گرنگی كرێكاران لەپرۆسەی ئاوەدانكردنەوە و پاكراگرتنی سیمای شارو پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بە هاوڵاتیان، هەروەها ئاماژەشیكردوە كە كرێكاران چینێكی كاراو دڵسۆزی كۆمەڵگەن و شایستەی هەمو رێزو پشتیوانیەكن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group