نەوا-
عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە، لەكەیسی رۆژنامەنوسی زیندانیكراو شێروان شێروانی و دەستگیركراوانی تری بادیناندا لەكاتی خۆی هەمو راستییەكانیان بۆ رای گشتی ئاشكرا كردوە، بەڵام ئێستا ئەو گەنجە ئازادیخوازە كە لە زیندان مانی لە خواردن گرتوە دوو داوای زۆر سادەی هەیە كە هاوتایە لەگەڵ یاساو مافی هەر حكومدراوێك.
ئاماژەشیكردوە، شێروان شێروانی داوای گواستنەوە بۆ چاكسازی سلێمانی و هەروەها داوای مافی سەردانیكردنی ماڵ و منداڵەكەی لەچوارچێوەی یاسادا دەكات، بۆیە لە پێناو ماف و ژیان و ئازادیدا ئەركی هەموو ئازادیخوازێكە پشتیوانی بكات و چیتر نابێت و ناڕەوایە دەزگا فەرمییەكان داواكانی پشتگوێ بخەن.