سیپان حەمۆ: پڕۆسەی رێكخستنەوەی سوپا قۆناغ بە قۆناغی جێبەجێ دەكرێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سیپان حەمۆ جێگری وەزیری بەرگری حكومەتی كاتی سوریا رایگەیاندوە، پڕۆسەی رێكخستنەوەی قۆناغ بە قۆناغی سوپا بەرەوپێش دەچێت و تائێستاش چوار لیوا بە فەرمی چونەتە ناو سوپاوە، ئەوانیش لیوای كۆبانێ و سێ لیوای دیكە لە حەسەكەو قامیشلۆ و دێركن.
جێگری وەزیری بەرگری حكومەتی كاتی سوریا راشیگەیاندوە، لەدوای رێككەوتنی نێوانیان  بەشێوەیەكی فەرمی دەستیان بە پڕۆسەی رێكخستنەوە كردوە لەم چوارچێوەیەدا پڕۆسەكە قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ دەكرێت، لەئێستاشدا بە قۆناغێكی هەستیاردا تێدەپەڕن كە قۆناغی بونیادنانی سوپای سوریایە، هەروەك چۆن هێزەكانی هەسەدە خرانە ناو ریزەكانی سوپاوە، بە هەمانشێوە دەیان پێكهاتەو گروپی سەربازیی دیكەش بەشدارییان كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group