چەند رێنماییەك بۆ وەرزی دروێنەی جوتیاران دەركرا

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی هەولێر بە مەبەستی پاراستنی دەغڵودان و رێگریكردن لە روداوی ئاگركەوتنەوە چەند رێنماییەكی بۆ وەرزی دروێنەی ئەمساڵ راگەیاندو داوای لە جوتیاران و شۆفێرانی دەڕاسەكان كرد پابەندی رێنماییەكانیان بن.
بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتیەكە، بۆ پاراستنی بەرهەمی گەنم و جۆی جوتیاران پێویستە هەمو دەڕاسەیەك ئامێری ئاگركوژێنەوەی تێدابێت بۆ چارەسەری هەر ئاگرێكی كتوپڕ، هەروەها بە هیچ شێوەیەك نابێت كرداری لەحیمكردن لە ناو كێڵگەكاندا ئەنجام بدرێت، شۆفێرانیش لەكاتی كاركردندا زۆر ئاگاداری هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبابن.
كشتوكاڵی هەولێر جەختیشكردوەتەوە كە پێویستە ژمارەی تەلەفۆنی بنكەكانی بەرگری شارستانی بە بەردەوامی لەلای جوتیاران هەبێت ئەمەش بۆئەوەی لەكاتی هەر روداوێكی نەخوازراودا زیانەكان لەكەمترین ئاستدابن و ماندوبونی ساڵێكی جوتیاران بە فیڕۆ نەچێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group