لە سلێمانی ئامادەكارییەكان بۆ جەژنی قوربان دەستیان پێكرد

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لە قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی كۆبونەوەیەكی تایبەت بە چاودێریكردنی بازاڕو ئامادەكارییەكانی رۆژانی پێش جەژنی قوربان بەڕێوەچو بە سەرپەرشتی فازڵ عومەر قائیمقامی سلێمانی بە وەكالەت.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی قائیمقامیەتی قەزای سلێمانی، لە كۆبونەوەكەدا میكانیزمەكانی رێكخستنەوەی بازاڕو بەدواداچون و چاودێریكردنی سەرجەم ئەو كاڵاو شمەكانەی كە لەبازاڕدا هەن و بۆ رۆژانی جەژن ساغ دەكرێنەوە خرانەونەتەڕو، هەروەها چۆنیەتی پێشوازیكردنی گەشتیاران كەلەڕۆژانی جەژندا سەردانی شاری سلێمانی دەكەن باسی لێوەكراوەو چۆنیەتی مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ و بەجێگەیاندنی قوربانیكردن بەشێوەیەكی راست و تەندروست بەجۆرێك كە لەگەڵ رێنماییە ئایینی، تەندروستی و ڤێتێرنەرییەكاندا بگونجێت و رێكارەكانی خۆپارێزی  گفتوگۆی لەبارەوە كراوە.
لە كۆبونەوەكەدا  قائیمقامی سلێمانی داوای لەهاوڵاتیانی شاری سلێمانی كردوە كە كڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ لە دەرەوەی مەیدانی ئاژەڵ ئەنجام نەدەن و قوربانیەكانیان لەكوشتارگە ئەنجام بدەن .

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group