لیژنەی باڵای پاراستن و چاككردنی ژینگە چەند بڕیارێكی دەركرد

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەسەرپەرشتی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبونی لێپرسراوانی یەكە ئیدارییەكانی هەولێرو ئیدارەی سۆران، كۆبونەوەی لیژنەی باڵای پاراستن و چاككردنی ژینگە بەڕێوەچو بەئامانجی داڕشتنی نەخشەڕێگەیەكی توند بۆ پاراستنی ژینگەو رێگریكردنی پێشوەختە لە هەر جۆرە زیادەڕۆییەك كە بۆ سەر موڵكی گشتی دەكرێت.
بەپێی راگەیەنراوێك لەكۆبونەوەكەدا سەرجەم لایەنەكان راسپێردراون هەمو رێكارێكی تایبەت بگرنەبەر بۆ پاراستنی ژینگەو سزادانی هەر كەسێك كە سەرپێچی لە یاساو رێنماییەكانی پاراستنی ژینگە دەكات و سروشتی كوردستان دەشێوێنێت.
لەتەوەرێكی تردا پرسی بەرەنگاربونەوەو رێگریكردن لە زیادەڕۆیی تاوتوێكراوەو بڕیاریانداوە رێكاری توندو یاسایی بەرامبەر هەمو ئەو كەس و لایەنانە بگیرێتەبەر كە سەرپێچی و زیادەڕۆیی دەكاتە سەر موڵكی گشتیی.
 لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەدا جەخت لەسەر بنەمای یەكسانی لەبەردەم یاسادا كرایەوەتەوەو بڕیاردراوە كە چاوپۆشی لە هیچ كەس و لایەنێك نەكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم یەكە ئیدارییەكان راسپێردراون رێكاری یاسایی توند بەرامبەر هەر كەسێك و لایەنێك بگرنەبەر كە دور لە یاساو رێنماییە كارپێكراوەكان هەوڵی داگیركردن، شێواندن، یان زێدەڕۆیی بۆ سەر موڵك و ماڵی گشتیی دەوڵەت دەدات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group