شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

دوای هێرشی توركیا بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان و هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر بریندار كه‌ خه‌ڵكی سڤیلن، به‌وهۆیه‌وه‌ رۆژئاوا پێویستییه‌كی زۆری به‌ خوێنه‌ و شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك دكتۆر له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی رۆژئاواوه‌ داوای هاوكاری پزیشكی و بوتڵه‌ خوێنیان كرد. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا به‌ به‌شداری د.هۆشیار یاسین به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی خوێنی هه‌ولێر و د.كه‌لسوم ره‌سوڵ به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی خوێنی سلێمانی گفتوگۆی زیاتر تایبه‌ت به‌ خوێن به‌خشینی خه‌ڵكی هه‌رێم و ئاماده‌كاری بانكه‌كانی خوێن كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group