سه‌ره‌تا كوردستان‌مان له‌م نه‌خۆشی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وتو، توشی قه‌یرانێكی دارایی چاوه‌روانكراو بۆته‌وه، ھه‌رێم له‌م دۆخه‌دا خه‌رجی له به‌رھه‌مهێنان زیاتره، توانای دابینكردنی موچه‌ی نیه له كاتی خۆیدا، له‌ھه‌مان كاتدا كێشه‌ی پێدانی پاره‌ی به كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان ھه‌یه، كه له كێڵگه نه‌وتیه‌كانی كوردستان كارده‌كه‌ن، له‌م سه‌روبه‌نده‌شدا ده‌ركه‌وت یه‌ك ملیار دۆلاری حكومه‌تی ھه‌رێم له لوبنان گیری خوارده‌وه و ناتوانن بیگه‌ڕێننه‌وه، به‌دواداچونمان بۆ ئه‌م كه‌یسه كردوه چونكه به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م بڕه پاره‌یه به‌شێك له‌م قه‌یرانه كاتیه چاره‌سه‌ر ده‌بێت، بۆیه له به‌دواچونه‌كانمان بۆمان ده‌ركه‌وت ورده‌كاریی 250 ملیۆن و یه‌ك ملیار دۆلاره‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه: ئاشتی هه‌ورامی و سه‌رووی ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی شیرینیی نه‌وت راسته‌وخۆ له روسنه‌فت وه‌رنه‌گرن، به‌ناوی نێوه‌ندگیری و ڕێككه‌وتن، ده‌ڵاڵێك داخڵی نێوان خۆیان و روسنه‌فت و كۆمپانیای كار ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی 250 ملیۆن دۆلار، بۆ ڕێككه‌وتنێك كه پێكهاتووه له 5 بلۆكی نه‌وتی و بازرگانیی نه‌وت و بۆریی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان، ئه‌و ده‌ڵاڵه‌ش 1 ملیار دۆلاری نه‌وتی هه‌رێم له‌بانكێكی لوبنانی داده‌نێت، كه ئێستا بۆیان ناگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ هه‌رێم! ئه‌و كه‌سه‌ش بریتیه له (مورته‌زا لاخانی)ی به‌ڕه‌كه‌ز پاكستانی. لاخانی شوێنی تایبه‌تی حه‌وانه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و 20 ساڵه له‌هه‌رێم ده‌ڵاڵی نه‌وته، ڕه‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانی هه‌یه، پێش هه‌رێم له عێراقیش خه‌ریكی نه‌وت بووه وه‌ك نوێنه‌ری كۆمپانیای گلینكۆری به‌ریتانی-سویسری. مورته‌زا لاخانی ده‌ڵاڵی نێوه‌ندگیری ڕێكه‌وتنی نێوان روسنه‌فت و هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه دێت، كه ئاشتی هه‌ورامی به‌نامه‌یه‌ك روسنه‌فت ئاگادارده‌كاته‌وه له‌وه‌ی مورته‌زا لاخانی ده‌سه‌ڵاتی پێبه‌خشراوه بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ روسنه‌فت و كۆمپانیای كاری پارتی دیموكرات. مورته‌زا لاخانی موچه‌ی ساڵانه‌ی پێدراوه به‌بڕی 1 ملیۆن دۆلار! ئاشتی هه‌ورامی له‌سه‌ر لاخانی ده‌ڵێ : مورته‌زا ئه‌زانێت كێ توانای كڕینی نه‌وتی هه‌رێمی هه‌یه و ناوی كڕیاره‌كانی لایه! مورته‌زا ئه‌یزانی كێ مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كات له‌كڕین و فرۆشتنی نه‌وتدا، ئه‌و ده‌رگاكانی به‌ڕودا كردینه‌وه! ئاشتی هه‌ورامی و ستافه‌كه‌ی له‌وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ئه‌مه‌یان به مورته‌زا لاخانی كردووه تاكو خۆیان ڕاسته‌وخۆ ئه‌و پاره‌یه وه‌رنه‌گرن، كه بڕه‌كه‌ی 250 ملیۆن دۆلاره و مورته‌زا وه‌ریگرتووه! پاره‌كه بۆ حسابێكی بانكی له قوبرس به‌ناوی كۆمپانیاكه‌ی لاخانی-یه‌وه (IMMS) نێردرا، له‌وێشه‌وه بۆ به‌یروت ڕه‌وانه‌كرا، ئێستا پاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕێی ئه‌م ده‌ڵاڵه‌ی نه‌وتی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان له‌و بانكه‌ی لوبنان به‌ناوی بانكی (ده‌ریای ناوه‌ڕاست) (med bank) گیریخواردووه و بۆیان ناگه‌ڕێنرێته‌وه، كه بڕه‌كه‌ی 1 ملیار دۆلاره! له ئه‌مریكا سكاڵای له‌م بانكه تۆماركردوه دوای ئه‌وه‌ی سكاڵاكه‌ی له‌لوبنان له‌لایه‌ن ڕیمۆند ڕه‌حمه‌وه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو! ڕیمۆند ڕه‌حمه بزنسمانێكی لوبنانیه و پشكی له‌كۆڕه‌كدا هه‌یه! په‌یوه‌ندیی بازرگانیی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارتی هه‌یه. بۆ زانیاری كۆمپانیای (IMMS) به‌ڵێنده‌ری لاوه‌كیی كۆمپانیای (MNR)ه، كه فرۆشتنی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌بات و له‌گه‌ڵ سه‌عد عبدالله، كه ڕاوێژكاری ئاشتی هه‌ورامییه 12 هه‌ژماری بانكیی نێوده‌وڵه‌تیان دروستكردووه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی نه‌وت! كاتێك دیلۆیت وردبینی شه‌فافیه‌تی نه‌وت ده‌كات توشی شۆك ده‌بێ له‌و ژماره زۆره‌ی حساب بانكی كه بۆ فرۆشی نه‌وت و پاره‌ی نه‌وت له جیهاندا هه‌یه! روسنه‌فت 60%ی بورییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له كۆمپانیای كار كڕی به‌ئاماده‌بوونی ئاشتی هه‌ورامی، بۆ ئه‌وه‌ش پێشه‌كی بڕی 1 ملیار دۆلاری دا به كۆمپانیای كار! ته‌نانه‌ت بۆری گواستنه‌وه‌ی غازی چه‌مچه‌ماڵ بۆ خورمه‌ڵه له‌لایه‌ن ئاشتی هه‌ورامیه‌وه 60%ی دراوه به روسنه‌فت و 40%ی بۆ كۆمپانیای كار، مافی خاوه‌ندارێتی بۆریه‌كانی نه‌وت و غازیش 60%ی به‌ته‌واوی دراوه به روسنه‌فت. ئه‌مه پوخته‌یه‌كی ئه‌و فه‌زیحه‌ی به‌هه‌ده‌ردانی داهات و سامانی نه‌وتی هه‌رێمه، كه پێویسته زۆر كه‌سی له‌سه‌ر دادگایی بكرێ، فه‌رموو حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه به‌ڵگه و ڕاستیه‌كان كه داوات كردووه! *بڕیارده‌ری لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌كان - ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان