له ساڵی 2006 بوو مێژوه‌که‌م به ته‌واوی بیر نیه دکتۆر به‌رهه‌م له به‌غدا بوو پێی وتم: سه‌ردانی بکه‌م ، که‌چووم سه‌باره‌ت بەکه‌رکوک گفتوگۆی زۆرمان کرد ، یٔه‌و کاته پارێزه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا پارێزگاری که‌رکوک بوو ، پیاوێکی سه‌نگین و خه‌مخۆری شاره‌که ، هه‌ڵبه‌ت چ بۆ یٔه‌و چ بۆ خه‌ڵکی تر به‌رده‌وام پڕوپاگه‌نده‌ی زۆر ده‌کرا ، یه‌کێ ده‌یووت له شه‌ره‌م شێخ خانوی هه‌یه ، یه‌ک ده‌یوت ناوی " عه‌بدولڕه‌حمانی روکنه " زیاتر له 14 ساڵ به‌سه‌ر یٔه‌و دیرۆکه‌دا تێپه‌ڕیووه ، عەبولرەحمان مسته‌فا نه‌خانوی له شه‌ره‌م شێخ ده‌رکه‌وتوه نه ماڵه‌که‌ی خۆی له خانوه کۆنه‌که‌ی خۆیه‌وه گوازتوه‌ته‌وه بۆ یه‌کێ له‌و خانوانه‌ی که گوایه روکنه‌و داگیری کردووه. دکتۆر به‌رهه‌م پێی وتم پارێزگار پیاوێکی چۆنه وتم پیاوێکی باشه‌و یه‌کێتی و پارتیش گێچه‌ڵی پێده‌که‌ن ،بۆم باسکرد پارتی و یه‌کێتی چیان له‌و ده‌وێت ، هه‌ڵبه‌ت کادیری یٔه‌و دوو حزبه نه‌ک خودی حزبه‌کان ، داواکانیش هه‌مووی ناقانونی بوو . دکتۆر وتی له تی‌ف یٔه‌گه‌ر عەبولرەحمان مسته‌فا بگۆڕێت کێ باشه؟ من وتم بۆ یٔێستا هه‌ر یٔه‌و ، یٔه‌و ناوی یه‌ک دووانێکی برد منیش رای خۆم له سه‌ریان وت ، به‌ڵام یٔه‌وه‌شی باسکرد که پلان و پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ که‌رکوک ، ته‌نانه‌ت باسی له وه‌رگرتنی بڕێک پاره‌ی زۆر کرد بۆ خزمه‌تگوزاری که‌رکوک ، یٔێستا دوای یٔه‌و هه‌موو ساڵه یٔه‌وه بارودۆخی که‌رکوکه ، یٔه‌وه‌تا نوێنه‌ره کورده‌کانی که‌رکوک ده‌ڵێن له به‌ر گه‌نده‌ڵی و نادادی نامانه‌وێ بودجه بۆ شاره‌که دابنرێت " قسه‌کانی رێبوار ته‌ها له ناو پارله‌مان " هه‌ڵبه‌ت بودجه بۆ ماده‌ی 140یش دانه‌نراوه، نوێنه‌ره‌کان قامکی گه‌نده‌ڵی و جیاکاری بۆ یٔیداره‌ی یٔێستای شاره‌که‌و خودی راکان جبوری درێژ ده‌که‌ن ، یٔه‌و پیاوه‌ی له 2005ه‌وه له یٔه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و دواتر جێگری پارێزگار‌و یٔێستاش پارێزگاری که‌رکوکه به وه‌کاله‌ت گه‌رچی یٔه‌و زۆربه‌ی کات له نووسراوه‌کاندا به وه‌کاله‌ته‌که نانووسێت . جبوری مایه‌ی نیگه‌رانی نوێنه‌ره کورده‌کانه‌و ده‌ڵێن گه‌نده‌ڵی و نادادی و جیاکاری ده‌کات ، له رابردووش‌دا له دوای 2017ه‌وه چه‌ند روداوێک رویانداوه که راسته‌و خۆ یان ناڕاسته‌و خۆ جبوری پڕیشکی به‌رده‌که‌وێت ، یٔه‌رکی نوێنه‌ره‌کانه " رێبوار ته‌ها" و هاوڕێکانی به‌ڵگه‌کان کۆبکه‌نه‌وه‌و بیده‌نه سه‌رۆککۆمار ، که هه‌م کورده‌و هه‌م به گوێره‌ی به‌رنامه‌کانی پڕۆژه‌و پلانی هه‌یه بۆ که‌رکوک ، چونکه له ماوه‌ی رابردووش‌دا بیر‌و بۆچونی خۆی سه‌باره‌ت که‌رکوک بۆ باسکردم ، هه‌ڵبه‌ت له بری یٔه‌وه‌ی داوابکرێت بودجه بۆ یٔه‌و شاره ته‌رخان نه‌کرێت ، ده‌بێت داوای یٔه‌وه بکرێت بودجه‌ی که‌رکوک له چنگی یٔه‌وانه ده‌ر بکرێت که گه‌نده‌ڵی تیا ده‌که‌ن ، بۆ خۆم پێم باشه سه‌رۆک کۆمار بۆ که‌رکوک له گه‌ڵ چه‌ند ده‌وڵه‌مه‌ندی سلێمانی ، هه‌ولێر ، که‌رکوکدا قسه بکات و داوایان لێبکات چیان بۆ ده‌کرێت بۆ یٔه‌و شاره ، من خۆم له ته‌ک ده‌وڵه‌مه‌ندێکی سلێمانیدا قسه‌م کردووه‌هه‌میشه یٔاماده‌یی یٔه‌وه‌ی ده‌ربڕیوه چی بۆ بکرێت بۆ که‌رکوک ده‌یکات . نه‌ناردنی بودجه برینی که‌رکوک چاره‌سه‌ر ناکات ، که‌رکوک مانگای شیرده‌ر نیه هه‌موو لێی بخۆن و که‌سیش خه‌می نه‌خوات ، بیرکردنه‌وه له چۆنێتی خزمه‌تکردنی شاره‌که‌و بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی و پاککردنه‌وه‌ی یٔه‌و شاره له زبڵ و زاک زۆر باشتره له‌وه‌ی بڵێن له به‌ر یٔه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و نادادی هه‌یه با پاره نه‌یات .