عەلی زەیدی: مووچەی فەرمانبەران دابینكراوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتدا ڕەتیكردەوە كە عیراق ڕووبەڕووی قەیرانێكی قورسی دارایی بووبێتەوە و وتی، ئەم تێڕوانینە ورد نییە.
جەختیشیكردەوە، مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت دابینكراوە و بەردەوامە، ئێمە زۆر سوورین لەسەر ئەم خاڵە.
ئاماژەی بەوەشدا، قەبارەی قەرزەكان لە سەرەتای دەستبەكاربوونی حكومەتەكەماندا لە سنووری 208 تریلیۆن دیناردا بوو، بودجەش بە ڕێژەی %93 پشت بە نەوت دەبەستێت و تەنها %7ی داهاتی نانەوتییە.
سەبارەت بە چۆنێتی مامەڵەكردنیشیان لەگەڵ ئەو قەیرانە داراییەی بە هۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە دروست بوو، عەلی زەیدی دەڵیت، داشكاندنمان بۆ كۆمپیالەكان (بەڵێننامەكانی قەرز) كرد، هەروەها لە بانكە بازرگانییەكان و بانكی ناوەندی عێراقەوە قەرزمان كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group