نەوا-
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پەیوەندییەكانیان لەگەڵ عیراق بەهێزو پتەون یەكێك لە ئامانجەكانی سەردانەكەی عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەغداد تاوتێكردنی رێوشوێنەكانی پەیوەست بە رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی عەلی خامنەیی رێبەری پێشوی كۆماری ئیسلامی ئێران بوە.
بەقائی باسی لەوەشكردوە، گەلی عیراق بە پەرۆشەوە چاوەڕێی بەڕێوەچونی رێوڕەسمی بەخاكسپاردنەكەن، بەڕێوەچونی ئەم رێوڕەسمەش چەندین پەیام لەخۆدەگرێت كە گرنگترینیان خۆشەویستی و توندوتۆڵی پەیوەندییەكانی نێوان ئێران و عیراقە.