بەریتانیا بەفەرمی سوپای پاسداران و رێكخراوێكی روسیی خستە لیستی تیرۆرەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

حكومەتی بەریتانیا بەفەرمی سوپای پاسدارانی ئێران و بزوتنەوەیەكی ئێران و فەیلەقی خۆبەخشانی سەر بە هەواڵگریی سەربازیی روسیای وەك هەڕەشەی ئەمنیی بە فەرمی ناساندو خستینیە لیستی تیرۆرەوە.
ئاژانسەكانی بەریتانیا بڵاویانكردوەتەوە، بەشێوەیەكی فەرمی سوپای پاسداران، بزوتنەوەی چەكدارایی (أصحاب الیمین)ی ئێران و رێكخراوێكی روسی خستوەتە لیستی تیرۆرەوە، بڕیارەكەش دوای ئەوە دێت دێت كە ئەنگێلا ئیگڵ وەزیری ئاسایشی بەریتانیا لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەكەیدا رایگەیاند كە چالاكییەكانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لەسەر خاكی بەریتانیا بونەتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان و دروستكردنی ترس و تۆقاندن بۆیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group