ئاگركەوتنەوە لە مەیخانەیەكی بانكۆك 27 گیانلەدەستدانی لێكەوتەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ماڵپەڕێكی ئەمریكی رایدەگەیەنێت، ئاگرێكی گەورە لە مەیخانەیەكی بانكۆك لە وڵاتی تایلەند كەوتۆتەوەو پێش ئەوەی تیمەكانی ئاگركوژێنەوە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن لانیكەم 27 كەس گیانیان لەدەستداوەو هەروەها دەیان كەسیش بەهۆی روداوەكەوە برینداربون.
لەوبارەیەوە باس لەوەشدەكرێت، ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی كە بە شێوەی ئۆنلاین بڵاوكراونەتەوە دەریدەخەن ئاگرێكی گەورە لە دەرگای پێشەوەی مەیخانەی (نا لادپراو) دێتە دەرەوە كە ئەو شوێنە دەكەوێتە بەشی باكوری بانكۆك، خەڵك دەبینرێن كە هەوڵی هەڵاتن دەدەن لەكاتێكدا دوكەڵی رەشی چڕ بەرەو ئاسمان دەچێت.
ئانوتین چارنڤیراكوڵ سەرۆك وەزیرانی تایلەند لە شوێنی روداوەكەوە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، تا ئێستا 27 كەس گیانیانلەدەستداوەو هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە لەژێر لێكۆڵینەوەدایە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group