نەوا-
قاسم عەبودی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق رایگەیاندوە: بۆ پەرەپێدانی توانا سەربازییەكان داوای گەڕانەوەی راوێژكارە سەربازییە بیانییەكانیان كردوە.
عەبودی وتوشیەتی: كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان بەشێكە لەو رێككەوتنەی لەساڵی 2011ەوە واژۆكراوە، پڕۆسەی كشانەوەكە لە باشورەوە دەستیپێكردوە، بەڵام ئێستا ئەو هێزانە لە هەرێمی كوردستان ماون.
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق ئاماژەی بەوەشداوە، عیراق هێشتا پێویستی بە هێزەكانی ناتۆ هەیە بۆ مەبەستی مەشقپێكردن، پێشكەشكردنی راوێژكاری و پەرەپێدانی تواناكانی هێزە ئەمنییەكان، بۆ ئەم مەبەستەش پەیوەندیان بە بەرپرسانی ناتۆوە كردوەو داوای گەڕانەوەی كردوە، لایەنی ناتۆش بەڵێنی گەڕانەوەیان پێداون.