وتەبێژی سوپای پاسداران: گەرووی هورمز بۆ ئێمە جوگرافیایەكی شەرە و تەنها رێرەوێكی ئاوی نییە
2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
حسێن موحیبی وتەبێژی سوپای پاسداران لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، ئەم جەنگە لە ڕاستیدا تاكە جەنگە كە تێیدا ئەمەریكا بەبێ هیچ دەستكەوتێك دان بە شكستەكانی خۆیدا دەنێت، وتیشی، بەشێكی ئەم سەركەوتنەش بەبێ گومان دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵ و ماندووبوونی ڕۆژنامەنووسان و دەزگاكانی ڕاگەیاندن.
باسی لەوەشكرد، ستراتیژی هەنووكەییان درێژكراوەی ستراتیژەكانی ڕابردووە، كە بریتییە لە بەرگریكردنی هەمیشەیی و تێكشكاندنی دوژمن، ئەمەش ستراتیژێكی نەگۆڕە و كۆتایی نایەت.
وتەبێژەكەی سوپای پاسداران لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا سەبارەت بە ئامانجەكانی ئەمەریكا، ئاشكرایكرد، لە ئێستادا توانیویانە دوژمن ناچار بكەن بە خێرایی پاشەكشە لە سەرجەم ئەو ئامانجانە بكات كە بۆ خۆی داینابوو و ئێستا تەواوی تەركیز و هەوڵەكانی خستووەتە سەر كردنەوەی گەرووی هورمز، كە پێشتریش كراوە بووە.
دووپاتیشی كردەوە، ئێستا ئەم گەرووە بۆ ئێمە لە ڕاستیدا جوگرافیایەكی شەڕە و تەنها ڕێڕەوێكی ئاویی نییە، ستراتیژی ئێستامان پاراستنی ئەم گەرووەیە تا ئەو كاتەی دوژمن سەرجەم مەرجەكانمان قبوڵ دەكات.