فەرماندەیەكی پاسداران: پڕچەكترین سوپای جیهانمان چۆك پێداداوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

ئەحمەد وەحیدی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران رایگەیاند، لەماوەی شەش مانگی رابردودا هێزەكانیان پڕچەكترین سوپای مێژوی جیهانیان چۆك پێداداوە لەژێر فەرماندەیی موجتەبا خامنەیی رێبەریاندا دەرگای راپەڕینیان بەڕوی چەوساوەكاندا كردوەتەوە.
وەحیدی ئاماژەیشكردوە، هێزەكانیان لەماوەی شەش مانگ جیهاددا جیهانیان سەرسام كردوە بە دوژمنانیان سەلماندوە كە ئیسلام دەتوانێت بەسەر جیهاندا حوكم بكات، بەمنزیكانەش كۆتایی بە ئازارەكانی گەلی فەڵەستین و لوبنان دەهێنن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group