رێكخراوی بەدر هەڕەشەكانی زەیدی رەتدەكاتەوە

46 خولەک پێش ئێستا عێراق

رێكخراوی بەدر لەناو هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكان ناڕەزایەتی بەرامبەر هەوڵەكانی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەربڕی بۆ بەكارهێنانی هێز بەمەبەستی داماڵینی چەكی گروپە چەكدارەكان و كۆكردنەوەیان لەدەستی دەوڵەتدا، هۆشداریشیداوە كە ئەم هەوڵەی زەیدی فیتنەی لە دواوەیە.
محەمەد ناجی وتەبێژی رێكخراوی بەدر لەڕاگەیەنراوێكدا وتویەتی: رێكخراوەكەیان هەڕەشەی بەكارهێنانی هێز بۆ لێسەندنەوەی چەكی گروپەكان رەتدەكاتەوە، وروژاندنی پرسی داماڵینی چەك بەو شێوەیە، وڵات بەرەو گرژی و  فیتنەی ناوخۆیی دەبات.
ئاماژەشیكردوە، ئەو زمانەی هەڕەشەی بەكارهێنانی هێز دەكات بەزاندنی هەموو سنورەكانە، رێگە نادەن نە سەرۆك وەزیران و نە هیچ كەسێكی دیكە بەمشێوەیە مامەڵە لەگەڵ گروپەكانی مقاوەمە بكات، چونكە ئەمە دەرگا بۆ ئاژاوەی ناوخۆیی دەكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group