نەوا-
میدیای ئێران بڵاویكردەوە، ژمارەیەك كەشتیی نەوتهەڵگری عێراق بە گەرووی هورمزدا تێپەڕین.
ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی هەواڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، تاران مۆڵەتی بە ژمارەیەك كەشتیی نەوتهەڵگری عێراقی داوە بۆ تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز.
ئاماژەی بەوەش داوە، ئەم بڕیارە لە وەڵامی ئەو داواكارییە بووە كە بەغدا لە رێگەی كەناڵە دیپلۆماسییە جیاوازەكانەوە ئاراستەی تارانی كردبوو.
ئاژانسەكە روونیكردەوە، بەدەستهێنانی مۆڵەتی تایبەت بۆ كەشتیی نەوتهەڵگرە عێراقییەكان یەكێك بووە لە تەوەرە سەرەكییەكانی گفتوگۆی بەغدا لە میانی سەردانی محەممەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران بۆ عێراق.