نەوا-
عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هەڕەشەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دژبە ئێران هەوڵێكە بۆ پەردەپۆشكردنی ئەو قەیرانە ئابورییەی كە بەهۆی زۆری قەرزو بەرزبونەوەی نرخی سودەوە روبەڕوی بوەتەوە.
عیراقچی ئاماژەی بەشوەداوە، ئەو ئۆپراسیۆنەی كە دۆناڵد ترەمپ دژ بە ئێران راسگەیاندوە ئامانجی لێی لادانی سەرنجە لەسەر ئەو قەیرانە ئابورییەی بەرۆكی گرتوە، ئەگەر ئەمریكا بەردەوام بێت لەسیاسەتە شكستخواردوەكانی ئەوا روبەڕوی شكستی زیاتر دەبێتەوە، هەروەها دوژمنایەتی ئێرانییەكان بەرامبەر ئەمریكا زیاتر دەكات، لە هەمانكاتدا تیرۆری ئابوری ئەمریكا بوەتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر ئابوری جیهان.