هۆشداری دەدرێتە كەشتی و بەلەمەكانی ناو گەروی هورمز

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكردوە، كەشتییەك بە 2500 كۆنتێنەرەوە لە گەروی هورمز ژێرئاو كەوتوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوەكە، كەشتییەكە هەوڵی تێپەڕاندنی گەروی هورموزی بەبێ مۆڵەت و بەشێوازێكی مەترسیدار داوە، بەڵام مینێكی دەریایی پیایدا تەقیوەتەوەو ئاگری گرتوە، بەهۆی زۆری ئاگرەكەشەوە لەناو گەروی هورمزدا ژێرئاو كەوتوە.
سوپای پاسداران باسیلەوەشكردوە، كەشتییە ناوخۆییەكان و ماسیگرەكان پێویستە ئەوپەڕی سەلامەتی لە تێپەڕاندنی ئەو رێگایەدا رەچاو بكەن، بۆئەوەی خۆیان بەو كۆنتێنەرانەدا نەكێشن كە بەهۆی روداوەكەوە سەرئاو كەوتون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group