نەتانیاهۆ پێشنیازی بۆ ترەمپ كردوە هێرش بكەنەوە سەر ئێران

55 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
راگەیاندنەكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆك وەزیران پێشنیازی هێرشكردنەوە سەر ئێرانی بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كردوە، ئەم پێشنازە لە چوارچێوەی چاودێریكردنی وردی جموجوڵە ئەتۆمییەكانی ئێرانە.
ئاماژە بەوەشكراوە، نەتانیاهۆ بەردەوامە لە گفتوگۆكردن لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ بۆ ئامادەكاری هێرش بۆ سەر ئێران، ئامادەكاری و گفتوگۆ بەردەوامەكانی ئیسرائیلیش لەگەڵ ئەمریكا ئاماژەن بۆ بەرزبونەوەی ئاستی مەترسییەكان لەناوچەكەدا بەتایبەت لەپێشكەوتنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی تاران.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group