"پەسندكردنی پرۆژەیاسای بودجە دەكەوێتە ساڵی داهاتوو"

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، ئەم ساڵ پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2027 پەسند ناكرێت و دەكەوێتە ساڵی داهاتوو.
شێروان دووبەردانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكدا راگەیاند، چاوەڕوان دەكرێت تاوەكو ناوەڕاستی ئەم مانگەدا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 پەسند بكات و رەوانەی پەرلەمانی بكات، بەڵام پەرلەمان سەرەتای مانگی داهاتوو دەچێتە پشووی یاسادانانەوە، ئەو ماوەیەش زۆر كەمە بۆ گفتوگۆكردن و پەسندكردنی پڕۆژەكە.
باسی لەوەشكرد، پڕۆژەیاسای بودجە پێویستی بە خوێندنەوەی یەكەم، دووەم و دواتر دەنگدانە، هاوكات ناكۆكیی زۆریشی لەسەر دەبێت و كاتی زیاتری دەوێت، بۆیە بە دڵنیاییەوە پەسندكردنی دەكەوێتە ساڵی داهاتوو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group