سوپای پاسداران راداری بنكەیەكی سەربازیی ئەمریكایان لە بەحرێن كردە ئامانج

25 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، هێزەكانیان بە 6 درۆن هێرشیان كردووەتە سەر بنكەی هێلیكۆپتەریی ڕیفاع لە وڵاتی بەحرێن.
ئاماژە بەوەشدراوە، ئامانجی سەرەكیی ئەم هێرشە درۆنییە سیستمی ڕاداری بەرگریی ئاسمانیی ئەمریكا بووە لە نێو بنكە سەربازییەكەدا، بەڵام هیچ زانیارییەكیان لەبارەی قەبارەی زیانە ماددی و مرۆییەكانەوە بڵاونەكردووەتەوە. 
سوپای پاسداران دووپاتی كردۆتەوە، گەرووی هورمز بە داخراوی ماوەتەوە و هەر هێرشێكی دیكەی ئەمریكا وەڵامێكی توندتری بەدوادا دێت.
پێش بڵاوبوونەوەی ڕاگەیەندراوەكەی ئێران، لای خۆیەوە، وەزارەتی ناوخۆی بەحرێن دوو جار هۆشداریی ئەمنیی لەبارەی بوونی مەترسی بڵاوكردەوە و زەنگی ئاگاداركردنەوە لەو وڵاتە لێدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group