عەلی زەیدی: كەسوكاری قوربانیانی تەقینەوەكەی پارێزگای بەسرە قەرەبو دەكرێنەوە

20 خولەک پێش ئێستا عێراق
نەوا-
ئەمڕۆ شەممە، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، فەرمانی كرد بە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەیەكی بەپەلە لەسەر كەوتنەوە و هۆكارەكانی تەقینەوەكەی وێستگەی كارەبای هاریسە لە پارێزگای بەسرە، تا ئەنجامدەران و كەمتەرخەمانی ڕووداوەكە دیاری بكرێن.
سەرۆك وەزیرانی عێراق وەزارەتی تەندروستی و پارێزگای بەسرەی ڕایسپاردووە سەرجەم توانا و هەوڵە پزیشكییەكانیان بخەنە گەڕ بۆ پێشكەشكردنی چاودێری پێویست بە برینداران و بەدواداچوونی بەردەوام بۆ ڕەوشی تەندروستییان تا بە تەواوی چاك دەبنەوە.
هەورەها، زەیدی جەختی لەسەر قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری قوربانییان و برینداران و زامنكردنی تەواوی مافەكانیان كردەوە، و ئاماژەی بەوەشداوە، خێزانە زیانلێكەوتووەكان دەخرێنە ناو دەستپێشخەریی (وەتەن) بۆ دابەشكردنی یەك ملیۆن پارچە زەوی نیشتەجێبوون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group