ئەمریكا گومانی لەئێران هەیە هێرشی سایبەریی بۆ سەر كەشتییەكان ئەنجامدابێت

24 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) بە پشتبەستن بە زانیاری بەرپرسانی ئەمریكا بڵاویكردوەتەوە، لێكۆڵینەوە لە ئەگەری رۆڵی ئێران دەكرێت لەو هێرشە سایبەرییانەی لەم دواییانەدا كراونەتە سەر كەشتییە نەوتهەڵگرەكان و كەشتییەكانی وزە.
ئاماژە بەوەشكراوە، نزیكەی 50 كەشتی هەڵگری نەوت، گازی سروشتی شلكراوەو هەندێك باری كیمیایی بەهێرشی سایبەری كراونەتە ئامانج و هەڕەشەی نوقمكردنی كەشتییەكان لە دەستەی كەشتیوانان كراوە.
هەر لەهەواڵەكەدا هاتوە، بەشێك لە هێرشە ئەلكترۆنییەكان لەكاتی نزیكبونەوە لە بەندەرەكانی هەندێك وڵات لە نێویاندا ئەمریكا ئەنجامدراون، بانگەشەی ئەوەشكراوە كە ئیدارەی كۆشكی سپی لە هێرشەكاندا ئێران وەك گومانلێكراوی یەكەم دەبینێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group