سەرۆكوەزیرانی عێراق: بریارەكانمان هیچ دەستێكی دەرەكی لە پشتەوە نییە

48 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
نووسینگەی ڕاگەیاندنی عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیارەكانی حكومەتی عێراق بابەتێكی تەواو نیشتمانییە و دەستی هیچ لایەنێكی دەرەكیی لە پشتەوە نییە، هەروەها تەواوی بڕیارەكان لە ئیرادەی سەربەخۆی خۆیەوە سەرچاوە دەگرن.
باس لەوەشكراوە، بڕیارەكانی عێراق پرسێكی تەواو نیشتمانین، و ئەو هەنگاوانەشی حكومەت لە چوارچێوەی سنوورە نێودەوڵەتییە دانپێدانراوەكانی وڵاتدا دەیاننێت، لە ئیرادەی سەربەخۆی خۆیەوە هەڵقوڵاون و تەنیا پشت بە دەسەڵاتە دەستوورییەكان و بەرپرسیارێتییە یاساییەكان دەبەستن، ئەم هەنگاوانە لە ژێر كاریگەریی هاندان، سەپاندن و ڕێنمایی هیچ لایەنێكی دەرەكیدا نین.
روونیشكراوەتەوە، حكوومەتی عێراق شەرعیەتی بڕیارەكانی لە هەڵوێست و ئاراستەی وڵاتانی ترەوە وەرناگرێت و چاوەڕێی هاندانی هیچ لایەنێك ناكات تا بەرپرسیارێتییە دەستووری و سەروەرییەكانی جێبەجێ بكات، بەڵكو بە گوێرەی بەرژەوەندیی باڵای عێراق، مافی هاووڵاتییەكانی و پێداویستییەكانی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی خۆی هەڵسوكەوت دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group