نه‌وا
قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت "له كوردستان پێویستیمان به‌كۆبونه‌وه‌ی راوێژی نیشتمانی هه‌یه بۆ تاووتوێكردنی بابه‌ته گرنگ و چاره‌نوسسازه‌كان و ئه‌و پرسانه‌ی ره‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه". ده‌شڵێت "ئه‌مجۆره كۆبونه‌وانه گرنگن بۆ دروستبونی لێكگه‌یشتنی زیاتر له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا".
قوباد تاڵه‌بانی كادری پێشكه‌وتوی یه‌كێتی له په‌یجی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه، له یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی راوێژی نیشتمانی له به‌غدا باس له گۆڕانكارییه سیاسی و ئه‌منییه‌كانی عیراق و چۆنییه‌تی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و پێویستی چاكسازی و باشتركردنی دۆخی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیان كرا، هه‌روه‌ها مه‌ترسییه‌كانی ده‌وروبه‌ر تاووتوێ كران و به‌رده‌وامی ئه‌و جۆره كۆبوونه‌وانه‌ش گرنگن بۆ دروستبوونی لێكگه‌یشتنی زیاتر له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا.
ده‌شڵێت "ره‌نگه له‌كوردستان پێویستیمان به كۆبوونه‌وه‌ی راوێژی نیشتمانی هه‌بێت بۆ تاووتوێكردنی بابه‌ته گرنگ و چاره‌نوسسازه‌كان و ئه‌و پرسانه‌ی ره‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه".
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌مڕۆ له شاری به‌غدا، شاندێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی، له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبۆوه.