جەمال كۆچەر: هیوادارین رێكارەكانی تەمویلی موچە لە پێنجشەممە تەواو بكرێت

22 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكگرتو رایگەیاندوە: پێویستە وەزارەتی دارایی عیراق گوشار لە خۆی بكات بۆ ناردنی موچەی هەرێمی كوردستان بەبێ دواكەوتن.
ئەو پەرلەمانتارەی عیراق بە سایتی فەرمی حزبەكەشی رایگەیاندوە، هیوادارن رێكارەكانی تەمویلی موچەی مانگی ئاب لە پێنجشەممەدا تەواو بكرێن هەرچەندە پێدەچێت بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتو دوابكەوێت.
پرۆسەی وردبینی لیستی موچەی مانگی ئاب لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ تەواو بوەو هیچ تێبینییەكی لەسەر نەبوە، تەنها واژۆی وەزیری دارایی ماوە بۆ دەرچونی بڕیاری تەمویلكردن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group