سۆلشایەر سێ یاریزان لە مانچستەر یونایتد دوردەخاتەوە

پێش 4 هەفتە وەرزش

نەوا
ئۆلی جۆنار سۆلشایەر راهێنەری كاتیی یانەی مانچستەر یونایتد لیستی ئەو یاریزانانەی ئامادەكردوە، كە لە هاوینی داهاتودا ماڵئاواییان لێدەكەن، ئەوەش ئاماژەیەكی بەهێزە بۆ مانەوەی ئەو راهێنەرە لەگەڵ شەیتانە سورەكان.
بەگوێرەی رۆژنامەی "میرۆر"ی بەریتانی، سۆلشایەر پلانی ئەوەی هەیە گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچستەر یونایتد بكاتە هەمیشەیی و بۆئەوەش ئیدارەی یانەكەی ئاگاداركردوەتەوە لەوەی سێ یاریزان هەن كەڵكی ئەوەیان نییە لەگەڵ تیمەكەی بەردەوام بن.
بەگوێرەی لیستەكە، یاریزانەكان بریتین لە ئەنتۆنیۆ ڤالەنسیای كۆڵۆمبی، ماركۆس رۆخۆی ئەرجەنتینی و ئەلێكسس سانشێزی چیللی، كە لەوەی لە ئەرسیناڵەوە رووی لە مان یونایتد كردوە، بەردەوام بەهۆی پێكانەوە دەناڵێنێت.
سۆلشایەر لە مانگی 12ی ساڵی رابردوەوە ئەركی راهێنەرایەتی مانچستەر یونایتدی بەشێوەیەكی كاتی لە دوای خۆسێ مۆرینهۆ وەرگرتوە و تیمەكەشی لە ئەنجامە خراپەكان رزگاركردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group