نه‌وا
ماڵپه‌ڕێكی ئیسرائیلی ئاشكرایكردوه، ئه‌مریكا زانیارى ئه‌وه‌ى پێگه‌یشتوه گروپێكى چه‌كدارى عیراقى سه‌ربه ئێران پیلانى ئه‌وه‌ی هه‌یه هێرش بكاته‌سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌مریكا له ته‌نه‌فی سوریا، كه له سنوره‌كانی عیراق و ئوردنه‌وه نزیكه.
ماڵپه‌ڕی "debka.com"ی نزیك له ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل له‌راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، هۆكارى ئه‌و رێوشوێنه‌ى سه‌ربازییه‌ی ئه‌مریكا له كه‌نداو گرتیه‌به‌ر و سه‌ردانى كتوپڕى مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ عیراق ئاگاداركردنه‌وه‌ى ئێران و به‌كرێگیراوه‌كانیه‌تى له هه‌ر هێرشێك بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى واشنتۆن، چونكه وه‌ڵامى قورسى ده‌بێت.
ماڵپه‌ڕه‌كه نوسیویه‌تی "به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست جه‌نه‌راڵ كینیس ماكنزى فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندى ئه‌مریكا كه‌وتوه، گروپێكى چه‌كدارى عیراقى سه‌ربه ئێران پیلانى ئه‌وه‌یان هه‌یه هێرشبكه‌نه‌سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌مریكا له ناوچه‌ى "ته‌نه‌ف"ی سوریا، كه ده‌كه‌وێته‌سه‌ر سێگۆشه‌ى سنوره‌كانى عیراق، سوریا و ئوردن".
ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست واشنتۆن كه‌وتون، بابه‌تى سه‌ره‌كى گفتوگۆى نهێنى رۆژى 29ى نیسانى پێش‌و بوه له‌باره‌گاى ئاژانسى هه‌واڵگرى ناوه‌ندیى ئه‌مریكا CIA و هه‌ریه‌كه له مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه، جۆن بۆڵتۆن راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى، پاتریك شاناهان وه‌زیرى به‌رگرى به‌وه‌كاله‌ت، جۆزێف دانفۆرد سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى هاوبه‌شى هێزه چه‌كداره‌كان، جینا هاسبیل به‌ڕێوه‌به‌رى CIA و دان كۆتس به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌واڵگرى نیشتمانى ئه‌مریكا تێیدا به‌شداربون.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئیسرائیلییه رونیشیكردوه‌ته‌وه، به‌پێى زانیاریه‌كان ئه‌و گروپه عیراقییه "عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق"ن، كه كۆپیه‌كى عیراقى حزبوڵڵان و له‌لایه‌ن قه‌یس خه‌زعه‌لى ئه‌میندارى گشتییه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت له‌پارێزگاى ئه‌نبار و له‌نزیك سنوره‌كانى سوریا هێزی هه‌یه، ئێرانیش رۆكێتی دورهاوێژى جۆرى "فاتیح- زولفه‌قار"ى داوه‌ته ئه‌و گروپه، كه ده‌توانێت ئامانجه‌كانى ئه‌مریكا له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بپێكێت، ئه‌گه‌ر هاتوو هێرشه‌كه‌ى "ته‌نه‌ف" شكستى هێنا یان هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.