پەرلەمانتارێكی عیراق: بەغدا موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبڕێت

13/05/2019

نەوا
عەلی عەبودی ئەندامی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی عیراق دەڵێت، بەهۆی پابەندنەبونی هەرێمی كوردستان بە جێبەجێكردنی رێككەوتنی نەوتەوە، حكومەتی عیراق موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبڕێت.
عەلی عەبودی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی "حكومەتی هەرێمی كوردستان رێككەوتنی نەوتی لەگەڵ بەغدا جێبەجێ نەكردوە و داهاتی نەوتی رادەستی بەغدا نەكردوە بۆئەوەی لەبەرانبەردا موچەی فەرمانبەرانی بۆ بنێردرێت".
وتیشی "ئەو هەنگاوانە گرژی دروستدەكات و تەنگژەیەكی دیكە لەنێوان بەغدا و هەرێم دروست دەكات، بڕیاریشە لەرۆژانی داهاتودا لیژنە هاوبەشەكانی نێوان هەردوولا كۆبونەوە بكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان".
ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە، ئەگەر هەرێمی كوردستان بەردەوام بوو لە جێبەجێنەكردنی رێكەوتنەكەو رادەستكردنی نەوت، ئەوا پێویستە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران سەرجەم شایستە داراییەكانی هەرێم ببڕێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group