نەوا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی باكوور
ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێكی سووك هەیە و خێرایی با لە نێوان (10 بۆ 20) كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا، بەڵام لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ بۆ ئێوارە ئەگەری چالاكبوونی هەیە بۆ سەرووی 30 كیلۆمەتر.
كەشناسی باسی لەوەشكرد، هەروەها پلەكانی گەرما بەراورد بە تۆمارەكانی دوێنێ، سێ بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە.
سەبارەت بە كەشی سبەینێ سێشەممە، كەشناسیی هەرێم ئاشكرایكرد، پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاوتر و بە بڕی پێنج بۆ شەش پلەی دیكە نزم دەبنەوە و ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و لە كاتەكانی شەودا، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت.