بەریتانیا ئاستی بوونی مەترسی بۆ سەر كارمەندانی خۆی بەرزكردووەتەوە

16/05/2019 جیهان
بینای باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە بەغداد

نەوا
بانگەشەی ئەوەكرا كە بەریتانیا باوەڕی وایە ئەگەری هێرشكردنە سەر بەرژەوەندییەكانی خۆی لەلایەن ئێران لە عیراق زیادیكردووە و بەمهۆیەوە ئاستی بوونی مەترسی بۆ سەر كارمەندانی خۆی بەرزكردووەتەوە.
بەپێی هەواڵێكی كەناڵی سكای نیوز، بەریتانیاش وەك ئەمریكا باوەڕی وایە كە ئەگەری هێرشكردنی گرووپەكانی سەر بە ئێران لە ناوچەكەدا بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی خۆی یاخود ئەمریكا یاخود هاوپەیمانەكانی دیكە بەرز بووەتەوە. 
لەم چوارچێوەیەش بەریتانیا ئاستی بوونی مەترسی بۆ سەر كارمەند و دیپلۆماتكارانی خۆی لە عێراق بەرزكردووەتەوە، لەلایەكی دیكەش كارمەندانی خۆی و خانەوادەكانیانی لە وڵاتانی سعودیە، كوێت و قەتەر ئاگادار كردووەتەوە.
سەرچاوەیەكی نەناسراو لە لێدوانێكیدا بۆ ئەو كەناڵە رایگەیاند كە بۆ ئەوەی هێرشەكە شەڕێكی گەورە بەدوای خۆیدا نەهێنێ و بەئاسانی لەلایەن ئێرانەوە حاشای لێ بكرێ، لەوانەیە ژێرخانی نەوت و سڤیلەكانی دیكە بكرێنە ئامانج.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group