"هەوڵدەدرێت پرسی سوتاندنی گەنمی جوتیاران ببرێتە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران"

09/06/2019 عێراق
حەسەن ئاڵی ئەندامی لیژنەی هەرێم و پارێزگاكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

نەوا-كاروان مەحمود 
ئەندامێكی لیژنەی هەرێم و پارێزگاكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، لەكارنامەی دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران هیچ پرسێك نییە تایبەت بەسوتاندنی دەغڵ و گەنمی جوتیاران، بەڵام وەكو پەرلەمانتارانی كورد لە هەوڵی ئامادەكردنی پرۆژەیەكین لەوبارەیەوە.
حەسەن ئاڵی ئەندامی لیژنەی هەرێم و پارێزگاكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە رادیۆ نەوای راگەیاند، رۆژی 11ی حوزەیران دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەنجامدەدرێت و لە كارنامەی دانیشتنەكەدا هیچ بابەتێكی تایبەت بەسوتاندنی دەغڵ و گەنمی جوتیارانی تێدا نییە، بەڵام وەكو پەرلەمانتارانی كورد هەوڵدەدەین پرۆژەیەك لەوبارەیەوە ئامادە بكەین تاوەكو ئەو پرسە لە ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆی لەبارەیەوە بكرێت بەتایبەت بۆ ناوچە كێشە لەسەرەكان.
باسی لەوەشكرد، لە چوارچێوەی قسەكردن لەسەر پرسی سوتاندنی دەغڵ و گەنمی جوتیاران لە هۆكارەكەی دەكۆڵینەوەو هەوڵی ئاشكراكردنی ئەو دەستە دەدرێت كە لەپشت ئەو كارانەن، دواتریش هەوڵدەدەین پرۆژە یاسایەك ئامادەبكرێت بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەوكەسانەی زیانیان بەركەوتووە چونكە بژێوی زۆری جوتیاران و خێزانەكانیان لەسەر ئەو بەرهەمانەیە كە بۆیان بەرهەمدێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group