"هێرشەكان بۆ رزگار كردنی عەفرین دەستپێدەكات"

11/06/2019

نەوا-كاروان مەحمود 
ئەندامی نوێنەرایەتی كانتۆنەكانی رۆژئاوا لە هەرێمی كوردستان رایدەیەگەیەنێت، "ئەگەر توركیاو روسیا لەبارەی دۆخی سوریا نەگەنە رێككەوتن هێرشەكان بۆ رزگاركردنی عەفرین دەستپێدەكەین".
فەتحوڵڵا حوسەینی ئەندامی نوێنەرایەتی كانتۆنەكانی رۆژئاوا لە هەرێمی كوردستان بە رادیۆ نەوای راگەیاند، هەموو لایەنەكانی لەسوریا چاوەڕوانی رێككەوتنی نێوان توركیاو روسیا دەكەن و بێگومان كوردیش چاوەڕوانی وەرگرتنەوەی ئەمنییەتی ناوچە كوردیەكانی رۆئاوای كوردستان دەكات بۆیە هیچ بڕیارێكی لەبارەی ئازادكردنی عەفرین نەداوە.
باسی لەوەشكرد، "لە ئەگەری رێكنەكەوتنی سوریاو روسیاو ئەمریكا و وڵاتانی دیكە لە سەر دۆخی سوریا هەوڵی تەواو دەدەین بەتایبەت وەك هێزەكانی قەسەدە تاوەكو هەنگاوی جدی بنرێت بۆ رزگاركردنی شارە كوردنشینەكانی رۆژئاوا و ئەوەش بە راوێژو گفتوگۆی جدی لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانان و ئەمریكا ئەنجام دەدەین".
فەتحوڵڵا حوسەینی ئەندامی نوێنەرایەتی كانتۆنەكانی رۆژئاوا لە هەرێمی كوردستان جەختی لەوەشكردەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا بۆ ئاشكرابوونی ئەنجامی رێككەوتنی توركیاو روسیاو وڵاتانی هاوپەیمان هیچ گفتوگۆیەكی جدی لەنێوان ئەمریكاو هێزەكانی قەسەدە نەكراوە لەوباریەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group