هاوڵاتیان دەتوانن یەك ملیار دینار بەقەرز وەربگرن

08/07/2019 عێراق

نەوا
بانكی ناوەندی عێراق، لەمەودوا ئاستی پێدانی قەرزی بۆ پڕۆژەی بچوك و مامناوەند تا یەك ملیار دینار بەرز بووەتەوە.
لە راگەیەندراوێكدا بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاندووە كە"لەمەودوا ئاستی پێدانی قەرزی بۆ پرۆژەی بچوك و مامناوەند تا یەك ملیار دینار بەرز كردوەتەوە".
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "پێدانی ئەم قەرزە سەرجەم كەرتەكان دەگرێتەوە جگە لە كەرتی نیشتەجێبوون، هەروەها هاوكاری زیاتری كەرتەكانی پیشەسازی و كشتوكاڵی دەكرێت".
ئاماژە بەوەشكراوە كە هەموو بانكێك دەتوانێت لە یەك كاتدا داواكاری پێنج پڕۆژە بداتە بانكی ناوەندی بەو مەرجەی كە هەر پڕۆژەیەك پەڕاو و وردەكاری خۆی جیابێت، لە دوای شەش مانگ لە پارەداركردنی پڕۆژەكان بانكی ناوەندی وردبینی لە پرۆژەكاندا دەكات.
سەبارەت بەماوەی دانەوەی قەرزەكە رایگەیاندووە"ماوەی دانەوەی قەرزەكە پێنج ساڵە و دەتوانرێت بۆ حەوت ساڵیش درێژبكرێتەوە ئەگەر ئەو بانكەی قەرزەكەی لەسەر وەرگیراوە داوا بكات"

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group