نه‌وا
راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی بڵاویكرده‌وه، نرخی هه‌ر كاتژمێرێك ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده بۆ مانگی ته‌مموز 39.250 دینار ده‌بێت، هاوكات خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده‌ش بۆ مانگی هه‌شت (ئاب) دیاریكرا.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌دیوانی قائیمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی، نرخی كاتژمێرێك ئه‌مپێری مۆلیده بۆ مانگی ته‌مموز به 39.250 دینار دیاریكرا، موه‌لیده‌كانیش به‌تێكڕایی له‌نێوان 220 بۆ 240 كاتژمێر كاریان كردووه، به‌وه‌ش نرخی ئه‌مپێرێك له‌نێوان هه‌شت هه‌زار و 500 بۆ نۆ هه‌زار و 500 دینار ده‌بێت و نرخی ئه‌مپێرێكیش له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ره‌كێكی تر جیاوازه، به‌به‌راورد به‌نرخی هه‌مان مانگی ساڵی پار نرخی ئه‌مپێری مۆلیده هه‌رزانتره كه نرخی ئه‌مپێرێك له‌وكاته‌دا 17 هه‌زار و 500 دینار بوو.
سه‌باره‌ت به‌به‌رنامه‌ی كاركردنی موه‌لیده‌كان بۆ مانگی هه‌شت (ئاب) موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له ئاماده باشیدا ده‌بن هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه ئه‌وان كاره‌با بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كه‌ن، به‌وه‌ش 24 كاتژمێر كاره‌با بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كرێت.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا ئه‌و خاڵه دوپاتكرایه‌وه، كه پێویسته پاش كوژانه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی 10 خوله‌ك زیاتر به‌سه‌ر كارپێكردنی موه‌لیده تێنه‌په‌ڕێت، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێته‌وه.