نەوا-
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوایكرد چارەسەری كێشەی سوتەمەنی هەرێمی كوردستان بكرێت.
موسەننا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردەوە، لەڕێگەی فەرمانێكی نوێنەرایەتییەوە، هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا كە پێویستە لە زوترینكاتدا كار بۆ چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشەی بەنزین و دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بكرێت.
ماوەیەكی زۆر هەرێمی كوردستان روبەڕوی گرانی نرخی بەنزین بوەتەوەو تائێستاش ئەو كێشەیە چارەسەر نەكراوە، هەرچەند بەرپرسانی هەرێمی لەسەرەتای سەرهەڵدانی ئەو گرفتەدا رایانگەیاند كە كێشەی گرانی بەنزین كاتییە، بەڵام تائێستا بە چارەسەر نەكراوی ماوەتەوە.