ئەمریكا پێشوازی لە ئیمزاكردنی رێكەوتنی سودانییەكان دەكات

18/08/2019 جیهان
مۆرگان ئۆرتاگۆس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا

نەوا
مۆرگان ئۆرتاگۆس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پیرۆزبایی لە ئیمزاكردنی رێككەوتننامەی نێوان سوودانییەكان كردو بەسەرەتای پێكهێنانی حكومەتێكی مەدەنی راگوزەری ناوی برد.
هەروەها دەستخۆشی لەو هەوڵانەش كردووە كە یەكێتی ئەفریقا و حكومەتی ئەسیوپیا لەپێناو گەیشتن بە رێككەوتن و ئیمزاكردنی رێكەوتنامەكە ئەنجامیانداوە.
وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راشیگەیاند: وڵاتەكەی لە چاوەروانی سوێندخواردنی دەستووری ئەنجومەنی سەروەرییە لە 19ی ئابدا و پاشان دیاریكردنی سەرۆك وەزیران لە 20ی ئەم مانگە.
تەئكیدی لەوەشكردەوە: واشنتۆن بەردەوامدەبێت لەپاڵپشتیی گەلی سودان لە هەوڵەكانی بۆ حكومەتێك كە مافی هەموو هاوڵاتیان بپارێزێت و هەڵبژاردنێكی پاك و ئازاد ئەنجامبدات.
ئەوەش لەكاتێكدایە هەردوو لایەنی سودانی ئەنجومەنی سەربازی حوكمڕان لەو وڵاتە و هێزەكانی ئازادی و گۆڕانكاری ئیمزایان لەسەر هەردوو بەڵگەنامەی راگەیاندنی دەستووری و راگەیاندنی سیاسیكرد كەتایبەتە بەدابەشكردنی دەسەڵات لەماوەی قۆناغی راگوزەر.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group