نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین بڵاویكرده‌وه، باندێكیان ده‌ستگیركردوه، كه له دوو كه‌س پێكدێت و ژماره‌یه‌ك چه‌ك و چه‌ند جۆرێك ماده‌ى هۆشبه‌ریشیان پێگیراوه.
پۆلیسی راپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، پاش به‌دواداچون و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری هێزه‌كانیان له نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر به‌هاوكاری بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی پشده‌ر و بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین باندێكیان ده‌ستگیركردوه، كه له دوو كه‌س پێكهاتوه و پێشینه‌یان هه‌یه له تاوانكاری و پێشتریش فه‌رمانی گرتنیان هه‌بووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی پۆلیس بڵاویكردوه‌ته‌وه، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباره‌كه، ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر چه‌كێكی جۆری كڵاشینكۆف و دوو ده‌مانچه و چه‌ند مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ر له‌جۆره‌كانی (حه‌شیش و كریستاڵ و هێرۆین)، سه‌ره‌ڕای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ژماره‌یه‌ك كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌كان و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی تر، بانده‌كه‌ش له ماڵی یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستگیركراون.
پۆلیسى راپه‌ڕین رونیشیكردوه‌ته‌وه، پاش لێكۆڵینه‌وه هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه دانیان ناوه به تاوانه‌كه‌یاندا و به‌وته‌ی خۆیان پێشتر ته‌قه‌یان له خه‌ڵك و ماڵان كردووه. ئێستاش به‌فه‌رمانی دادوه‌ر راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.