هۆكارەكانی دواكەوتنی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرا دەكرێت

06/09/2019

نەوا
پەرلەمانتارێكی كورد پێی وایە پابەندنەبوونی هەرێم بە بودجەی 2019 ی عێراق و دروستبوونی تەوژمێكی دژە كورد لە بەغدا هۆكارن بۆ دواكەوتنی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
موسەنا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاماژەدان بە رادەستنەكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێم بە بەغدا بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە، حكومەتی هەرێم ئیلتیزاماتی ئیتحادی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێنەكردووە، ئەوەش وایكردووە ڕێگایەكی دۆزیوەتەوە بۆ ئەو خەڵكانەی دەیانەوێت گێچەڵ بەكورد بكەن و دەیانەوێت لەو ڕێگایەشەوە هەتا گێچەڵ بە سەرۆك وەزیرانی عیراقی-ش بكەن. موسەنا ئەمین ڕوونیشیكردەوە، حكومەتی هەرێم ئیلتیزاماتی ئیتحادی جێبەجێنەكردووە و تەوژمێكی گێچەڵكردن ئێستا بەكورد و عادل عەبدولمەهدی لەبەغدا بازاڕی گەرمە، ئەم دوو هۆكارە بۆتە هۆی ئەوەی ناردنی موچەی فەرمانبەران لەبەغداوە دوابكەوێت.
سەبارەت بە چارەسەركردنی گرفتەكان ناوبراو ڕایگەیاند، ئەوەی پێویستە لەسەر حكومەتی هەرێم بیكات ئەوەیە، یەكەم واز لەو سیاسەتە بهێنێت كە “ئەوەی خۆم بۆخۆم ئەوەی تۆش دەخۆم” ئەمە سەرناگرێت و دەبێت بە شەفاف و ڕوون و ئاشكرا بۆ ڕای گشتی عیراقی و كوردستانیش بڵێ بۆچی نەوت ڕادەست ناكات.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group