ئەنجومەنی شەهیدانی كۆبانێ: هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بە بەرپرسیار دەزانین

55 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
ئەنجومەنی شەهیدانی كۆبانێ سەبارەت بە روداوی ئاگركەوتنەوەكەی زیندانی كۆبانێ و گیانلەدەستدانی 9 زیندانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتوە، بەتوندی ئەو كردەوانە شەرمەزار دەكەن كە لە شارەكەیاندا رویانداوە، لەوانە گرتنی هەڕەمەكی، ترساندنی مەدەنییەكان و قسە نەژادپەرەستییەكان كە شكۆی گەلەكەیان و ناسنامەی كورد پێشێل دەكەن.
راشیگەیاندوە، فەرماندەیی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بە بەرپرسیار دەزانن سەبارەت بە سەلامەتی زیندانیان و پاراستنیان لە ترساندن و بێڕێزیكردن، هیچ هەوڵێك قبوڵ ناكەن كە روداوەكە وەك پێشێلكاریی تاكەكەسی نیشان بدات یان هەوڵ بێت بۆ شاردنەوەی بەرپرسیارێتی بە هەر پاساوێك بێت، داوای لێكۆڵینەوەیەكی سەربەخۆ و رون دەكەن لەسەر مردن و پێشێلكارییەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group