لەسەر بەرگریكردن لە كچە هاوڕێكەی گەنجێكی كورد لە لەندەن دەكوژرێت

17/09/2019

نەوا
میدیاكانی بەریتانیا بڵاویانكردەوە، رۆژی دووشەممە 16-9-2019 كاتێك چەند كەسێك هێرش دەكەنەسەر كچێك، گەنجێكی كورد بەناوی (یوسف كەریم حەسەن) تەمەن 17 ساڵ بەرگری لە كچە هاوڕێكەی دەكات، بەڵام لەلایەن كەسە هێرشبەرەكانەوە بە چەقۆ دەكوژرێت.
بەپێی زانیارییەكان، روداوەكە لە بەردەم رێستۆرانتێكی KFC لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا رویداوە، هەرچەندە پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان زوو گەیشتوونەتە ناوچەكە و فریاگوزاری خێرایان بۆ ئەو گەنجە كوردە ئەنجامداوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.
كوژرانی یوسفی تەمەن 17 ساڵ لە شاری لەندەن لە ماوەی ئەم مانگەدا دەبێتە حەوتەم حاڵەتی كوشتن بە چەقۆ، كە نیگەرانییەكی زۆری شەقامی بەریتانیا و چاودێرانی لێكەوتۆتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group