ئەمڕۆ یەكێتی و پارتی لە هەولێر كۆدەبنەوە

23/09/2019

نەوا
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 23-9-2019، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبنەوە.
بەپێی زانیاریەكانی سەعید عەبدوڵڵا پەیامنێری رادیۆ نەوا، كۆبونەوەكە لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە شاری هەولێر دەبێت و تایبەت دەبێت بە پرسی كەركوك و دروستكردنی یەك لیستی كوردستانی لە ناوچە جێناكۆكەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق.
كۆتایی هەفتەی رابردو بەهۆی رێگریكردن لە مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بۆ چونە ناو شاری هەولێر، پەیوەندییەكانی یەكێتی و پارتی گرژی و ئاڵۆزی تێكەوت و ئەمەش یەكەم كۆبونەوەیە لەنێوان هەردوولا لەپاش ئەو دۆخە ئەنجام دەدرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group