نه‌وا-رۆژیار سیروان
له ساڵی 2007ه‌وه رۆژی 28ی ئه‌یلولی هه‌موو ساڵێك به رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی (هاری) دیاریكراوه، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ رۆژی كۆچی دوایی زانای گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسی (لویس پاستێر) دۆزه‌ره‌وه‌ی ڤاكسینی دژه هاری.
له‌و رۆژه‌دا هه‌وڵده‌درێت هۆشیاریی خه‌ڵك ده‌رباره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی هاری له‌سه‌ر مرۆڤ و گیانه‌وه‌ران به‌رزبكرێته‌وه‌و زانیاری و ئامۆژگاری پێشكه‌ش بكرێت بۆ رێگرتن له‌و نه‌خۆشییه.
له‌وباره‌یه‌وه پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر سه‌ڵاح ئه‌حمه‌د راگری كۆلێژی زانسته ته‌ندروستییه‌كان به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، هاری سه‌گ به‌هۆی ڤایرۆسێكی دیاریكراوه‌وه روده‌دات و ماده‌كه‌ی بریتییه له RNA و رێژه‌ی بازدان تێیدا زیاتره‌و چاره‌سه‌ركردنی ناڕه‌حه‌ته، له‌سه‌رده‌مێكی كۆنه‌وه ئه‌و جۆره ڤایرۆسه بونی هه‌بوه، به‌ڵام ناوه‌كه‌ی جیاواز بوه.
وتیشی "هه‌ر كه‌سێك توش بێت ئه‌وا چه‌ند نیشانه‌یه‌كی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك هه‌ستی توڕه‌یی تێیدا زیاتر ده‌بێت و هه‌ستیاری و شه‌ڕه‌نگێزی پێوه دیار ده‌بێت، تا ده‌گاته حاڵه‌تی له‌هۆشچون".
هاری تا ئێستاش له‌سه‌رئاستی جیهان به گرفتێكی گه‌وره‌ی ته‌ندروستی ئه‌ژمار ده‌كرێت، به‌تایبه‌تیش له‌و ناوچانه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌گی به‌ره‌ڵڵا و ماڵیی نه‌كوتراوی تێدایه، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) ساڵانه هاری ده‌بێته‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 50 هه‌زار كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، نیوه‌ی ئه‌و رێژه‌یه‌ش ته‌مه‌نیان له 15 ساڵ كه‌متره.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی نه‌خشه‌یه‌كی جیهانی دیاری كردوه و تێیدا ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌ستنیشانكردوه، كه ئه‌گه‌ری توشبون به‌هاری تێیاندا به‌رزه، له‌نه‌خشه‌كه‌دا عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی ناوچه مه‌ترسیداره‌كان له‌ڕووی ئه‌گه‌ری توشبوون به هاری.
سه‌باره‌ت به ته‌مه‌نی دیاریكراو بۆ نه‌بونی به‌رگری به‌رانبه‌ر ئه‌و نه‌خۆشیه، دكتۆر سه‌باح ئه‌حمه‌د وتی "نه‌خۆشیه‌كه په‌یوه‌سته به كۆئه‌ندامی به‌رگریی ئه‌و كه‌سه‌وه، منداڵ و كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن به‌هۆی كه‌می به‌رگریی له‌شیان زیاتر مه‌ترسی نه‌خۆشیه‌كه‌یان له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها شوێنی گازه‌كه و بڕی ڤایرۆسه‌كه له لیكی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌وه تا چه‌ند گه‌یشتۆته جه‌سته‌ی ئه‌و كه‌سه، هه‌موو ئه‌مانه هۆكارن و كاریگه‌ریی خۆیان هه‌یه".
باسى له‌وه‌شكرد، خۆپاراستن باشتره له چاره‌سه‌ر و پێویسته ئه‌و ماڵانه‌ی ئاژه‌ڵی ماڵی‌یان هه‌یه له ناوه‌نده‌كانی ڤێتێرنه‌ری، ڤاكسین وه‌ربگرن له‌پێناو سه‌لامه‌تی ته‌ندروستیی خۆیان و كۆمه‌ڵگاش.
هۆكاری ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جۆره ڤایرۆسێك، كه له‌دوای گه‌ستنی له‌لایه‌ن ئاژه‌ڵه‌كانی وه‌ك سه‌گ و پشیله‌و مانگا‌و شه‌مشه‌مه كوێره‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه، به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه‌كان سه‌گ رێژه‌ی 97%ی مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی به‌رده‌كه‌وێت.