ئێران: هەنگاوەكانی توركیا لەسەر سنور دژی سەروەری سووریایە

06/10/2019 جیهان
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران

نەوا
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەو رێكارانەی توركیا لەسەر سنور دەیانگرێتەبەر دژ بە سەروەری سوریایە.
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بەلایەنی توركیان وتووە، تاكە رێگە بۆ پاراستنی سنوورەكانی، بڵاوكردنەوەی سوپای سووریایە لەسەر سنوور و لەناوچە كوردییەكان بە گوێرەی رێككەوتنی ئەدەنە. 
ئاماژە بەوەشدەكات، ئێران لەگەڵ سەرجەم لایەنە كوردییەكانی سووریا كاردەكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی سەر سنوور.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیشیكردەوە، ئەو رێكارانەی توركیا لەسەر سنوور دەیانگرێتە بەر، دژ بەسەروەری سووریان و هیچ ئەنجامێكیان نابێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە هەڕەشەكانی توركیا بۆ پەلاماردانی باكوری سوریاو ناوچەكانی ژێر دەسەلاتی هێزە كوردیەكان توندتر بوونەوەو سوپای ئەو وڵاتە دەستی بەجموجۆڵكردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group