ئەمریكا 30 هاووڵاتی مەدەنی ئەفغانستانی بە هەڵە كوشتوە

09/10/2019 جیهان

نەوا
نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پێشكەشكردنی یارمەتی بۆ ئەفغانستان "یوناما" ئاشكرایكرد، لە ئاكامی زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانی هێزەكانی ئەمریكا كە لە مانگی ئایاری رابردوودا لە باشووری خۆرئاوای ئەفغانستان ئەنجامدراون، 30ی هاووڵاتی مەدەنی كوژراون.
لە راپۆرتێكدا، كە لە ماڵپەڕی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پێشكەشكردنی یارمەتی بۆ ئەفغانستان "یوناما" بڵاوكراوەتەوە، تیایدا ئاماژە بەوەكراوە، لە 5ی ئایاری رابردودا، هێزەكانی ئەمریكا لە زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانییدا، 60 پێگەیان لە باشووری خۆرئاوای ئەفغانستان بۆردومانكردوە.
بەپێی راپۆرتەكە لە ئاكامی هێرشەكاندا، 30ی مەدەنی كوژراون و پێنجی دیكەش برینداربون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group