نه‌وا
شه‌ممه له هه‌ولێر 14 حزب و لایه‌نی كوردستانی له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گردبونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی ئه‌نجامده‌ده‌ن دژی دژی هێرش و په‌لاماره‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان.
ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر 14 لایه‌نی كوردستانی، كه سه‌رجه‌م لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی تێدایه، كۆبونه‌وه و بڕیاریاندا رۆژی شه‌ممه له به‌رده‌م باره‌گی سه‌ره‌كیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له هه‌ولێر خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌ڵوێست وه‌رگرتن دژی هێرش و په‌لاماره‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان.
لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه له پرێس كۆنفرانسێكدا ئاشكرایانكرد، شه‌ممه له گردبونهوهكهدا یاداشتێك ده‌ده‌ینه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، دا‌واشیان له لایه‌نگرانیان و چین و توێژه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كرد به‌شداریی گردبونه‌وه‌كه‌ی شه‌ممه‌ى داهاتو بكه‌ن.
ئه‌و لایه‌نه كوردستانیانه بڕیاریشیان داوه جگه له گردبونه‌وه‌كه‌ی شه‌ممه، له‌داهاتودا گردبونه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر ئه‌نجامده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ رۆژئاوای كوردستان كۆده‌كه‌نه‌وه.